بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی

هەزار ژن و منداڵی فەڵەستینی دەگوازرێنەوە بۆ ئەوروپا

964+

شۆڕش قادری

بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، هەزار ژن و منداڵی فەڵەستینی دەگوازرێنەوە بۆ ئەوروپا.

هانس کلۆگ بەرپرسی لقی ئەوروپای رێکخراوی تەندروستی جیهانیی (WHO)، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، “بەمنزیکانە هەزار ژن و منداڵ لە غەززەوە دەگوازرێنەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی”.

داوایشی لە لایەنەکانی شەڕی غەززە کرد، رێگە بە کارمەندان و تیمە تەندروستییەکان بدەن کاری خۆیان بکەن لەو ناوچانەی کە شەڕیان تێدایە.

پێشتر ریک پیپەرکۆن نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانیی لە فەڵەستین رایگەیاندبوو، نزیکەی 10 هەزار کەس لە غەززە پێویستیان بە فریاگوزاری خێرای تەندروستی هەیە و دەبێت بگوازرێنەوە.

چاودێران و لێکۆڵەرانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئیسرائیل بەوە تۆمەتبار دەکەن کە بە مەبەست نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکانی غەززە بۆردومان دەکات و سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، نەخۆشخانەکان کۆگای چەک و تەقەمەنی چەکدارانی حەماسیان تێدایە، بۆیە بۆردومانیان دەکات.

وەزیرى دەرەوەى ئێران بۆ قسەکردن لەسەڕ شەڕی غەززە و لوب...

وەزیرى دەرەوەى ئێران بۆ قسەکردن لەسەڕ شەڕی غەززە و لوبنان گەیشتە بەغدا

عێراق 40 ملیار دینار بۆ هاوکاری لوبنان و غەززە تەرخان دە...

عێراق 40 ملیار دینار بۆ هاوکاری لوبنان و غەززە تەرخان دەکات