964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى شه‌هیدانى هه‌رێم، به‌دواداچوون بۆ دۆسییه‌ى كچه ئه‌نفالكراوێك ده‌كات كه ئێستا به‌ته‌نیا ماوه‌ته‌وه ده‌یانه‌وێت كه‌سوكاره راسته‌قینه‌كه‌ى بۆ بدۆزنه‌وه.
مانگى شوباتى رابردوو، کچێک بە ناوى “بەرا‌ء” لە دووزخورماتووەوە سەردانى مۆنۆمێنتى ئەنفالى لە چەمچەماڵ کرد و پێی وتن “من کچى خێزانێکى ئەنفالکراوى کوردم” و داواى كرد كه‌سوكاره‌كه‌ى بۆ بدۆزرێته‌وه.
چیرۆکى “بەرا‌و” له كوێوه دەستپێده‌كات؟
لە کاتى شاڵاوەکانى ئەنفال دایكی ئه‌م كچه لە گرتووخانەی سەنتەری لاوانی دووزخورماتوو بووە، ئه‌وكات دووگیان بووە، لە گرتووخانە ژان دەیگرێت و دەبرێتە نەخۆشخانە، هەر کە منداڵەکەی دەبێت راسته‌وخۆ ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ گرتووخانەکە، منداڵەکە “به‌را‌و” له نه‌خۆشخانه به‌جێ ده‌مێنێت، ژن و مێردێکی پەرستاری تورکمان هەڵیدەگرنەوە و دەیکەن بە کچی خۆیان.
كه‌ى زانیویه‌تى كه كچه ئه‌نفالكراوه؟
بەرا‌ء دەڵێت، ماوەیەکى کەم بەر لە ئێستا چیرۆکى راستەقینەى ژیانى خۆى بۆ ئاشکرابووە، ئەویش کاتێک هاوسەرگیرى کردووه، ئه‌وه‌ى له خزمه‌كانى بەر گوێ کەوتووه، كه کچی راستەقینەی ئەم ماڵە نییە و کاتی خۆی هەڵیانگرتووەتەوە، ئینجا دواتر ده‌زانێت كه کەسوکارەکەی ئەنفالکراوە.
هه‌موو ئه‌و زانیاری و چیرۆكه‌ى سه‌ره‌وه، هابیل حاجی ئەحمەد، بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال له چه‌مچه‌ماڵ به 964ـى داوه، ده‌ڵێت كاتێك ئه‌م كچه ده‌زانێت لە مۆنۆمێنتی ئەنفال پشکنینی DNA بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان دەکرێت، ئه‌ویش به مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ى كه‌سوكاره‌كه‌ى، سەردانی مۆنۆمێنتى كردووه.
وتیشی “دواى هاتنى كچه‌كه بۆ لایان و ئاگاداركردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان لیژنه‌یه‌ك پێكهێندراوه بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر دۆسییه‌كه‌ى”.
دوێنێ سێشەممە،8.4.2025 لیژنه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان چوونه‌ته قەزاى دووزخورماتوو و سەردانى ماڵى “بەرا‌ء”یان کردووه و دواتر چەند شوێنێکى پەیوەندیدار و شایەتحاڵیان بینیوه کە ئاگادارى دۆسیەى ئه‌م كچه‌ن، لیژنەکە دواتر تێبینییەکانى خۆیان بۆ وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان بەرزدەکەنەوە.
هابیل ده‌ڵێت، له‌وه دڵنیا بوونه‌ته‌وه كه چیرۆكى ئه‌م كچه راستییه و كه‌سوكاره‌كه‌ى ئه‌نفالكراوه، چونكه له‌رێگه‌ى لیژنه‌كه‌وه جگه له سه‌ردانى ماڵه‌كه‌ى (ژن و مێرده پەرستاره‌كه) چه‌ندین شایه‌دحاڵیشیان له‌و كه‌سانه بینیوه كه ئه‌وكات زیندانى بوونه و ئه‌وانه‌شیان بینیوه كه ئه‌وكات له نه‌خۆشخانه‌كه بوون.
ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه، وه‌رگرتنى نموونه‌ى خوێنى ژماره‌یك كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوه كه كەسه‌كانیان لێ ونببوه بۆئه‌وه‌ى دواتر له‌گه‌ڵ خوێنی بهراء به‌راوردى بكه‌ن و به خێزانه راسته‌قینه‌كه‌ى شادببێته‌وه.
قەڵای نوگرە سەلمانی لە ماڵەکەیدا دروستکردوە
ساڵیادى ئەنفال لە قەڵای نوگرەسەلمان بەڕێوەدەچێت
دۆکیۆمێنتارییەک لەسەر ئەنفال بەرهەم دەهێنرێت