چیرۆکى زیندانییەک

دۆکیۆمێنتارییەک لەسەر ئەنفال بەرهەم دەهێنرێت

964+

وریا فەتاح

رێکخراوى هاوکارى ئەڵمانى، دۆکیۆمێنتارییەک لەسەر زیندانییەکى نوگرە سەلمان بەرهەمدەهێنێت و دەیکات بە بەشێک لە پڕۆژەى کارکردن لەسەر دۆسیەى ئەنفال.

زیاد فایەق، رێکخەرى پڕۆژەکانى رێکخراوى هاوکارى ئەڵمانى، کە لە سنوورى گەرمیان و ناوچە دابڕێنراوەکان کاردەکەن، بە 964ى وت، تیمی رێکخراوی هاریکاریی ئەڵمانی بۆ ساڵی دووەم هاوسەفەری کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان بوو بۆ زیندانی نوگرە سەلمان لە پارێزگای سەمماوە.

وتیشى، “لە سەردانەکەدا تیمەکەمان بە پلان و بەرنامەی تایبەت، بۆ کارکردن لەسەر فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری بەشداریی سەفەرەکەی کرد”.

“چیرۆکى دۆکیۆمێنتارییەکە، زیندانییەکى نوگرە سەلمانە کە کاتى خۆى لەوێ زیندانى بووە، تیمەکەى رێکخراوى هاریکارى دۆکیۆمێنتارییەکەیان بە شێوازێک کردووە کە چیرۆکى کەسەکە لە ماڵەوە دەگێڕنەوە تا دەچێتە زیندانەکە و لەوێ رۆژانى زیندانى دەگێڕێتەوە”. زیاد فایەق واى وت.

کارى وێنەگرتنى فیلمەکە تەواو بووە، بە وتەى زیاد فایەق، تەنیا کارى تەکنیکى و مۆنتاژى ماوە.

خەڵاتى ئاڵتونى کارین دەدرێتە 5 دایکە ئەنفال

خەڵاتى ئاڵتونى کارین دەدرێتە 5 دایکە ئەنفال