چاودێری دۆخى ته‌ندروستى ده‌نگده‌ران ده‌كات

ته‌ندروستى هه‌ولێر به‌ 35 تیمى ئه‌مبوڵانس و نه‌خۆشخانه‌ فریاكه‌وتنه‌كانى ئاماده‌یه‌

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ته‌ندروستى هه‌ولێر بۆ سبه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى گشتى 35 تیمى ئه‌مبوڵانس و نه‌خۆشخانه‌ فریاكه‌وتنه‌كانى ئاماده‌ كردووه‌، بۆ چاودێریكردنی دۆخى ته‌ندروستى ده‌نگده‌ران و پرۆسه‌كه‌ به‌گشتى.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بڵاویكرده‌وه‌، لە رۆژی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لە سنوری پارێزگاكه‌یان ئاماده‌كاریان كردووه‌ و لیژنەیەکی پێکهێناوە و لەو رۆژه‌دا خزمەتگوزارییە پزیشکیە تەندروستیەکانیان به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئه‌و 35 تیمه‌ی ئەمبوڵانس هەرکەیان لە کارمەندی پزیشکی و شوفێرێك پێكدێن و لە سنوری هەولێر دابەشکراون، كه‌ بەشێکیان لە سەنتەری شار و دەوروبەری هەولێر و سنوری شقڵاوە و سنوری خەبات جێگیرکراون.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، نەخۆشخانەی فریاکەوتنەکان لەگەڵ سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتن 122 و سەنتەری بانکی خوێن، لە رێگەی ئێشکگری 24 کاتژمێری کراوە دەبن و خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی، پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

ئه‌مبوڵانسه‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ریر گورجوگۆڵ كرا...

ئه‌مبوڵانسه‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ریر گورجوگۆڵ كرانه‌وه‌