ئەمڕۆ بچن

لە سیپەی ئاکرێ بەنزینی 750 دیناری دابەشدەکرێ

ئەحمەد مستەفا

ليژنەی سوتەمەنی لە ئاكرێ و لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە 19.10.2024، بەنزینی 750 دینارى لە  بەنزیخانەی سیپە دابەشدەکرێ.

لە راگەیەندراوەکەدا کە قایمقامیەتی ئاکرێ رایگەیاندووە، تەنیا ئەو بەنزینخانەی دیاری کردووە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بەنزینی پاڵپشتیکراوی بە نرخی 750 دینار بۆ هەموو جۆرەکانی ئۆتۆمبێل لە ژمارەیەک ناوچە دابیندەکات.

لەگەڵ ئەوەشدا “لە ئێران، ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراقیشەوە” بەنزینی بازرگانی بەرهەم دێ و هاوردە دەکرێ.