"بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی"

حکومەتی هەرێم باجی تۆمارکردن و بەناوکردنی خانوبەرەی کەمکردەوە

964+

ژووری هەواڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان باجی تۆمارکردنی خانوبەرە و بەناوکردنی کەمکردەوە و لەمەودوا هاوڵاتیان لەبری 3٪ـی بەهای خانوبەرە و زەوی، 1٪ـی بەهاکەی وەک باج دەدەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.10.2024، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “بە ئامانجی کەمکردنەوەی بارگرانیی سەرشانی هاوڵاتییان و ئاسانکاری بۆ ئەوەی بتوانن مامەڵەی بەناوکردنی موڵکەکانییان ئەنجام بدەن”، بڕیاردرا بە کەمکردنەوەی باجی مامەڵەی بەناوکردنی خانووبەرەو گۆڕینی خاوەندارێتی لە رێژەی 3٪ بۆ رێژەی 1٪ لە بەهای خانووبەرەو زەوی.

خاوەنی موڵک لە کاتی فرۆشتنی موڵک بەپێی یاسای ژمارە (26 ساڵی 2007) و یاسای ژمارە (20 ساڵی 2011) ی پەرلەمانی کوردستان باجی لێ وەردەگیرێت.

ماوەی لێخوشبوون بۆ سزای باجی موڵکەکانی میری درێژکرایە...

ماوەی لێخوشبوون بۆ سزای باجی موڵکەکانی میری درێژکرایەوە