گرافیک؛ 964+
زۆرترینیان له سلێمانییه
كۆمیسیۆن: 45 سكاڵا له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كان تۆمار كراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كۆمیسۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌ڵێت، تا ئه‌مڕۆ 45 سكاڵا له‌لایه‌ن كاندیدان و تایبه‌ت به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن تۆماركراون و به‌شێك له‌و سكاڵایانه‌ش دوا بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 17.10.2024، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان له گرووپى واتساپی میدیاكاراندا لیستێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن تا ئێستا چه‌ند سكاڵا تۆمار كراون.
44 سكاڵا له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر سه‌رپێچی كاندید و لایه‌نه‌كان تۆماركراون و یه‌ك سكاڵاش له‌لایه‌ن یه‌كێك له كاندیده‌كان تۆمار كراوه.
له سلێمانى زۆرترین سكاڵا هەبووە، كه 23 سكاڵا بووە و یه‌ك سكاڵاش له‌لایه‌ن كاندیدێكه‌وه تۆماركراوه، له هه‌ولێر 17 سكاڵا و له دهۆكیش ته‌نیا چوار سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رپێچییه‌كانى كاتى بانگه‌شه تۆماركراون.
به‌پێی ئه‌و لیسته‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه، 19 له‌و سكاڵایانه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه بڕیاری كۆتاییان له‌سه‌ر دراوه، به‌ڵام ئاشكراى نه‌كردووه سزاكه‌یان چییه.
پێشتر كۆمیسیۆن بڵاویكردبووه‌وه كه له‌ماوه‌ى رۆژانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن 26 پێشێلكارى لایه‌ن و كاندیده‌كانیان تۆمار كردووه و چه‌ندین سكاڵاشیان به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردبوو، جگه له پێشێلكارییه‌كان ژمارەی ئەو سکاڵایانەی تاوه‌كو ئێستا ئاراستەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کراون بریتی بووه له 39 سکاڵا، به‌ڵام باسی ئه‌وه‌ى نه‌كردووه كه سكاڵاكان له‌لایه‌ن كێ و له‌سه‌ر كێ تۆمار كراون.
به‌پێی راپۆرتى چاودێران پێشێلكارى له هه‌ندێك بنكه‌ى ده‌نگدان كراوه
هەڵبژاردن
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن:
پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان بڕۆن كارتی دەنگدان وەربگرنەوە
رۆژی 3.10.2025
هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەكات
هەڵبژاردنی ئەمساڵی عێراق
21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 كەس دەنگ دەدەن
بەپێی یاسایە
كۆمیسیۆن 28 كاندیدی دیكەی دوورخستەوە
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن
تا ئەمڕۆ 627 كاندید بۆ هەڵبژاردنی عێراق دوورخراونەتەوە
جومانە غەلای بۆ 964:
زیاتر لە سێ ملیۆن و 883 هەزار کەس لە کوردستان بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن
مانگێک دەخایەنێت