دابەشکردنی موچە لە یەکێک لە بانکەکانی کوردستان، فۆتۆ: ئەرشیف
ئەمڕۆ لیستی موچەی مانگی نۆ بڵاودەكرێتەوە
وەزارەتی دارایی: “زۆربەی كێشەكانی موچە چارەسەر كراون”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دوای چاوەڕوانییەكی زۆر بڕیارە ئەمڕۆ لیستی موچەی مانگی ئەیلولی رابردوو رابگەیەندرێت و چاوەڕوانیش دەكرێت سبەی دابەشكردنەكە دەستپێبكات، وەزارەتی دارایی هەرێمیش دەڵێت، زۆربەی كێشەكانی موچەیان لە بەغدا چارەسەر كردووە.
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان درەنگانی شەوی رابردوو بڵاویكردەوە، رۆژی پێنجشەممە “ئەمڕۆ” لیستی دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلول رادەگەیەندرێت.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، ماوەی سێ هەفتەیە شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم لیستی موچە و خەرجکردنی ئەو لێبڕینانەی لە مانگەکانی رابردوو راگیرابوون، لە شاری بەغدادن و چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ فەرمانگەکانی بودجە و ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ئەنجامداوە.
وەزارەتەكە دەڵێت، بەشی زۆری کێشەکانی لیستی موچەیان چارەسەر کردووە، کە خۆی لە تێبینیەکانی نەبوونی بایۆمەتری و ناوی هاوشێوە و کێشەی بایۆمەتری و وەزارەتی کارەبا و پەرلەمانی کوردستان و کێشەی فەرمانبەرانی میلاکی حکومەتی هەرێم لە کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان دەبینێتەوە.
واچاوەڕوان دەكرێت لەگەڵ راگەیاندنی لیستی موچە، سبەی هەینی دابەشكردنەكەش دەستپێبكات، ئەمەش لە كاتێكدایە فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ئێستا لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمدان.
موچەی خانەنشینی هێزەکانی 70 لە سلێمانی دابەش نەکرا
موچە
764 موچەخۆرن
گرێبەستی سەرجەم کارمەندانی دەزگای مینی هەرێم بۆ ساڵی 2026 نوێکرایەوە
منداڵێکی خاوەن پێداویستی لە خورماتوو
موچەی کەمئەندامییەکەی پێشکەشی منداڵانی چەمچەماڵ کرد
چارەنووسى موچەکان؟
تەمەنى 2025؛ سێ موچە و 23 رۆژى ماوە
بەهۆی نزیکبوونەوەی لە کۆتایی ساڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری خەرجییەکانی بۆ ساڵی 2025 راگرت
فەرمانبەرەکان دوو موچە وەردەگرن