بانکیش هۆکارەکەی نازانن

موچەی خانەنشینی هێزەکانی 70 لە سلێمانی دابەش نەکرا

+964

دیلان محەمەد جەزا

خانەنشینانی هێزەکانی 70 لە بەردەم بانک چاوەڕوانی هاتنی موچە دەکەن و تا ئێستا موچەیان دابەش نەکراوە، بانکەکەش دەڵێن نازانن بۆچی پارەیان بۆ نەهاتووە.

عومەر سەنگاوی پێشمەرگەی خانەنشین ئەمڕۆ سێشەممە 8.10.2024 بە 964 وت، لە بەیانیەوە لە بەردەم بانکدا وەستاون بۆ وەرگرتنی موچە، بەڵام تا ئێستا پێیان نەدراوە و بانکەکەش نازانێت بۆچی موچە دابەش ناکەن.

لەسەر ئەم بابەتە لە بانکەکەمان پرسی هۆکاری دابەشنەکردنی موچە چییە، پێیان راگەیاندین ئەوان تەنیا موچە دابەش دەکەن و هۆکارەکەی نازانن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ژمارەیەک خاوەن پێداویستى سنوورى پشدەر موچەیان پێنەدرا

ژمارەیەک خاوەن پێداویستى سنوورى پشدەر موچەیان پێنەدرا