بەهۆی قیرکردن

سبەینێ شەقامێکی سەرەکیی سلێمانی دادەخرێت

964+

ژووری هەواڵ

سبەینێ لە شەقامی سەرەكیی تراییەكەوە بە ئاراستەی شەقامی خەدەمیی بازنەی مەلیك مەحمود بەربەست دەكرێت، ئەگەر ئیشت دەکەوێتە سەر ئەو رێگەیە، دەبێت شەقامەکانی دەوروبەر بەکاربهێنیت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16.10.2024، شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی قیركردن لە پرۆژەی بەرزە پردی حەپسەخانی نەقیب، سبەینێ پێنجشەممە لە شەقامی سەرەكیی تراییەكەوە بە ئاراستەی شەقامی خەدەمیی بازنەی مەلیك مەحمود بەربەست دەكرێت.

شارەوانیی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات، رێگەکانی دەوروبەری شەقامەکە بەکاربهێنن.

لە رێکەوتی 25.4.2024ـەوە دەست بە کارکردن کراوە لە پرۆژەی دوو سایدی حەپسەخانی نەقیب و بڕیارە لە 21.10.2024 کارەکانی تەواو بێت.

بڕی 804 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە، بەڵام چەند بڕگەیەکی بۆ زیادکراوە و زیاتر لەو پارەیەی تێچووە، بە درێژایی 840 مەتر شەقامەکە کراوە بە دوو ساید.

دووسایدکردنی شەقامی ناوچەی پیشەسازی خەریکە تەواو دەبێ...

دووسایدکردنی شەقامی ناوچەی پیشەسازی خەریکە تەواو دەبێت