دواى سێ رۆژ لە سوتانى سێ کۆگا سووتاوەکەى سلێمانى
ئاگرەکە کوژراوەتەوە دوکەڵەکەى کۆڵنادات
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
ئەمڕۆ سێ رۆژ بەسەر ئاگرەکەى سێ کۆگا سوتاوەکەى سلێمانی دا تێدەپەڕێت، هەرچەند ئەوکات دواى حەوت کاتژمێر ئاگرەکە کوژێندرایەوە، بەڵام تا ئێستا دووکەڵەکە کۆڵنادات و بەردەوامە.
کاتژمێر 4:48 خولەکی ئێوارەی رۆژى دووشەممە 14.10.2024 بەهۆی ئیزۆگام کردنی سەربانی کۆگایەک لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی ئاگر کەوتەوە و دواتر تەشەندی سەند و سێ کۆگا سووتان.
ئەمڕۆ، سێ رۆژ بەسەر ئاگرەکەدا تێپەڕیوە و تیمەکان سەرقاڵى پاککردنەوەى شوێنەکەن، بەڵام دووکەڵ لە ژێرەوەى کۆگاکان بەرز دەبێتەوە و بەردەوامە.
بەقسەى بەرگرى شارستانى سلێمانى بێت کە بۆ پەیامنێرى 964 قسەى کردووە، ئاگر لە ژێرەوەى ماوە و کۆنتڕۆڵى دەکەن و دووکەڵەکەى دەمێنێتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح