قسە بۆ 964 دەکات
گەنجێك لە ئاگرەکەى دوێنێى سلێمانى گیانى خۆى خستە مەترسییەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا
بەهۆى ئاگرەکەى دوێنێى ناوچەى پیشەسازى سلێمانى، زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار زیان بەر چەند کۆگایەک کەوتووە.
کاتژمێر 4:48 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 14.10.2024 بەهۆی ئیزۆگام کردنی سەربانی کۆگایەک لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی ئاگر کەوتەوە و دواتر تەشەندی سەند و سێ کۆگا سووتان.
میرشاد، ئەو گەنجەى دوێنێ لە کاتى ئاگرەکەدا گیانى خۆى خستە مەترسییەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکە بە 964ـى وت،”ساڵانێکى زۆرە لەو کارگەیە ئیشمان کردووە، بۆیە هەوڵماندا بۆ کوژاندنەوەى ئاگرەکە”.
بەپێى ئەو زانیارییانەى خاوەن کۆگاکان بە 964یان داوە، زیانى کۆگا سووتاوەکان سێ ملیۆن دۆلارێک دەبێت.
ئاگرەكە دوای نزیكەی هەشت كاتژمێر ئینجا توانرا كۆنتڕۆڵ بكرێت، هەرچەندە تەواوی تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی و دەوروبەری بەشداربوون، بەڵام بەهۆی بوونی ماددەی پلاستیكی و نایلۆنی زۆر لە كۆگاكان، كۆنتڕۆڵكردنی زەحمەت كەوتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح