وەرزى بڕینەوەى گسکى خۆماڵییە

تائێستا گسکى کارەبایى نەیتوانیوە گسکى خۆماڵى تێپەڕێنێت

964+

ئاکام غەفور-سۆران

گسکی خۆماڵی بەکارهێنەری خۆی لە دەست نەداوە و ئێستاش بەشێک لە خەڵکی بۆ پاککردنەوەی ناو ماڵ بەکاری دەهێنن.

لە دۆڵی ئالانەى سنوورى خەلیفا ئێستا کاتی بڕینەوەی گسکى خۆماڵییە، لە دوای ئەوە بۆ ماوەیەک لەبەر خۆر دادەنرێت تاکو وشک دەبێت و دواتر دەستە دەستە دەبەسترێ و لە بازاڕ دەفرۆشرێت.

بێجان حەمەدەمین، فرۆشیارە، قسەی بۆ 964 کردوە و دەڵێت،”نرخی گسکێک لە نێوان 1500 دینار تاکو 2000 هەزار دینارەو بەپێی جوانی گسکەکە نرخی جیاوازە”.

هەمین محەمەد، کابانی ماڵە، بە 964 ـی وت، هەرچەندە گسکی کارەبایم هەیە لە ماڵەوە، بەڵام ئێستاش گسکی خۆماڵی هەر بەکاردەهێنم بۆ خاوێن کردنەوەی ناو حەوشەی ماڵ، کە کارەباش نەبێت ناو ماڵیش هەر بە گسکی خۆماڵی پاک دەکەینەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پشده‌رییه‌كان گسکی سووریان به‌ زیندوویی هێشتووه‌ته...

پشده‌رییه‌كان گسکی سووریان به‌ زیندوویی هێشتووه‌ته‌وه‌