دیمەنێکی هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی کوردستان... وێنە و گرافیک ؛964+
163 بنكه و 750 وێستگه دیاریكراون
رۆژی 18ـى ئه‌م مانگه دەنگدانی تایبەت لە 10 شاری عێراق بەڕێوەدەچێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رۆژى هه‌ینى داهاتوو ده‌ستنیشان كراوه بۆ به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدانى تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و به‌پێی داتاكانى كۆمسیۆنی باڵاش 163 بنكه له شاره جیاوازه‌كان بۆ ده‌نگدانى هه‌ڵبژاردنى گشتى دیاریكراون.
پێشتر سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمی كوردستان رۆژى 20.10.2024 دیاریكرد بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن په‌رلەمانى هه‌رێمی كوردستان.
مه‌ڕوان محه‌مه‌د، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، به 964ـى راگه‌یاند رۆژى هه‌ینى 18.10.2024 ده‌نگدانى تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی داتاكانى كۆمیسیۆن كه پێشتر بڵاویكردووه‌ته‌وه، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە 10 پارێزگای عێراق بۆ پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت و زیاتر لە 215 هەزار کەس مافی دەنگدانی هەیە.
163 بنكه و 750 وێستگه بۆ ده‌نگدا له پارێزگاكان داندراون، به‌م شێوه‌یه:
هەولێر 62 بنکە، دابەشی سه‌ر 306 وێستگە کراوە
سلێمانی 57 بنکە، دابەشی سه‌ر 276 وێستگە کراوە
دهۆك 33 بنکە، دابەشی سه‌ر 142 وێستگە کراوە
هەڵەبجە یەک بنکە دابه‌شی سه‌ر چوار وێستگە كراوه
نەینەوا چوار بنکە دابەشی سه‌ر پێنج وێستگە کراوە
بەغدا لە ناوچەی کەرخ و رەسافە دوو بنکەیە، دابەشی سه‌ر 10 وێستگە کراون
کەرکووک یەک بنکە و یەک وێستگەی هه‌یه
پارێزگاكانى واست و دیالە و سەڵاحەدین، یەکی یەک بنکەیان هەیە و دابەشی سه‌ر شه‌ش وێستگە کراون.
کۆمسیۆن بنکەکانی دانگدانی تایبەتی دیاری کرد
هەڵبژاردن
زیاد لە 300 حیزبی سیاسی هەن
کۆمیسۆن: 540 هەزار کەس کارتى دەنگدانیان نوێکردووەتەوە
وتەبێژی دیدارەكە بۆ 964:
"دیداری سلێمانی كاریگەریی زۆری دەبێت و راسپاردەكان دەگەیەنێت"
گفتوگۆی سیاسی و گۆڕانكارییەكان
ئەمڕۆ دیداری سلێمانی دەستپێدەكات
پێشوازییەکی باشە