پارێزگاری هەولێر: سبهی پشوو نییه
964+
توانا نەقی – ههولێر
پارێزگاری هەولێر لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردەوە، وەک پارێزگای هەولێر هیچ هۆکارێک بە پێویست نازانین تا سبەی سێشەممە بکرێتە پشوو.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دەشڵیت، هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە سبەینێ 30ـی کانونی دووم، لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکانی سنووری هەولێر دەوام ئاساییە و پشوو نییە.
ئەو روونکردنەوەیەی پارێزگاری هەولێر لە کاتێکدایە، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وابڵاوکرایەوە، گوایە سبەینێ لە سنووری پارێزگای هەولێر پشوو دەبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان رایگهیاند، سبهی له بەشێک لە خوێندنگهكانی سنوورهكه پشوو دهبێت.
هەروەها دوێنێ 30ـی کانونی دووەم، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و ناسەقامگیریی رەوشی کەشوهەوا، لە بەشێک لە ناوچەکانی ئیدارەی سۆران پشووی فەرمی بوو.
چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچە جیاوازەکانی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێک شوێنێشدا گرفتی هاتوچۆ دروست بووە.