ئاوى سلێمانى له سه‌یدسادق جێبه‌جێ ده‌كات
تۆڕى ئاوى خواردنه‌وه گه‌یه‌ندرایه 100 ماڵه‌كه‌ى گوندى به‌رده‌ڕه‌شه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پرۆژەیەکی ئاو بۆیه‌كه‌مجار بۆ گوندێکی سنوورى قه‌زاى سه‌یدسادق جێبەجێ دەکرێت، كه به‌هۆیه‌وه 100 ماڵى ئه‌و گونده لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
گونده‌كه ناوى به‌رده‌ڕه‌شه‌یه تاوه‌كو ئێستا پڕۆژه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى لێ نه‌بووه.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی و فەرمانگەی ئاوی سیدسادق پرۆژەكه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، كه بریتییه له دروستکردنی تانکی ئەرزی به قەبارەى 100 مه‌تر سێجا و راکێشانی تۆڕی ئاو بە درێژیی چوار هه‌زار و 938 مه‌تر.
ئاوى ده‌وروبه‌رى سلێمانى بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێستا پرۆژەکە بەشێکی زۆری کارەکانی تەواو بووە و لەسەر بودجەی گەشەپێدانی هەرێمەکان و بە گوژمەی 180 ملیۆن و 250 هه‌زار و 400 دینار جێبەجێ دەکرێت.