دهۆک
کرێکارێک بە رووداوێکى هاتوچۆ گیانى لەدەست دا
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
کاتژمێر 8:30 خولەکى بەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە، لە شەقامێکى ماسیکا دوو لە دهۆک، کرێکارێک لە کاتى کارکردن لە سەوزاى نێوان شەقامەکان، ئۆتۆمبێلێک خۆى پێدا دەکێشێت و بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدات.
هەیسەم بەربهاری، وتەبێژی بنکەی تەندروستی 122 لە پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت،” کرێکارەکە لە شۆستەى نێوان شەقامەکە خەریکى پاککردنەوەى دارو سەوزایى بووە، لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلێک لێى دەدات و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات”.
“کرێکارەکە تەمەنى لە نێوان 60 بۆ 70 ساڵاندایە و تەرمەکەى رەوانەى پزیشکى دادى دهۆک کراوە و توێکارى بۆ دەکرێت”، هەیسەم بەربهارى واى وت.
بەپێی ئامارێکی بنکەی تەندروستی 122، لەماوەی دوو مانگى رابردوودا پێنج کەس لەناو سەنتەرى شارى دهۆک بە رووداوى هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح