لە دەربەندیخان

لە دوو رۆژدا 500 کەس بایۆمەتریان بۆ ئەنجام درا

964+

شۆڕش قادری

تەنیا لە ماوەی دوو رۆژدا 500 کەس لە دەربەندیخان بایۆمەتریان بۆ ئەنجام درا.

بەپێی راگەیەنراوێکی قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان، بە مەبەستی کارئاسانی بۆ کەسوکاری شەهیدان و خاوەن پێداویستی تایبەت، لە دوو رۆژی رابردوودا تیمێکی بانکی سەیدسادق چووەتە دەربەندیخان و لە دوو رۆژەدا توانیویانە کارتی بایۆمەتری بۆ 500 کەس دەربکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێشتر بەهۆی نەبوونی ئامێری پێویست، هاوڵاتیانی دەربەندیخان ناچاربوون بۆ دەرهێنانی کارتی بایۆمەتری سەردانی سلێمانی یان سەیدسادق بکەن.

“جگە لە بارگرانی مادی و گرفتی خراپی رێگاوبان، ژمارەیەک لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان نەخۆشی قورسیان هەبوو، بۆیە بەم کارە توانرا کارێکی گەورە و مرۆڤانە ئەنجام بدرێت”، قایمقامیەتی دەربەندیخان وادەڵیت.

لە شارەزوور کۆدی بایۆمەتری بۆ کەمئەندامان دروست دەکرێ...

لە شارەزوور کۆدی بایۆمەتری بۆ کەمئەندامان دروست دەکرێت

رێگەی دوور مەبڕن؛ تیمێکی بایۆمەتری دەچنە دەربەندیخان

رێگەی دوور مەبڕن؛ تیمێکی بایۆمەتری دەچنە دەربەندیخان