لە سنووری کەرکوک

سوپای عیراق دوو جوتیاری کوردی دەستگیر کرد

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە دوو گوندی سنووری ناحیە سەرگەڕان لە کەرکوک، سوپای عیراق دوو جوتیاری کوردی دەستگیرکرد و رادەستی بنکەی پۆلیسی سەرگەڕانی کردن.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 24.11.2024 سوپای عیراق لە گوندی شەناغە و پەڵکانە، دوو جوتیاری دەستگیر کرد و هەردووکیانی رەوانەی بنکەی پۆلیس کرد، ئەمە لەکاتێکدایە رێککەوتن کراوە کە کاری خۆیان بکەن تا ئەو کاتەی کێشەی ناوچەکانی ماددەی 140 یەکلایی دەکرێتەوە.

محەمەد ئەمین نوێنەری جوتیارانی کوردی سەرگەڕان بە 964ـی وت، “بەیانی ئەمڕۆ ئەو دوو جوتیارە لە گوندەکانی شەناغە و پەڵکانە لەلایەن سوپاوە دەستگیرکراون و رەوانەی بنکەی پۆلیس کراون”.

وتیشی، “دوای ئەوەی رێککەوتن کراوە کە جوتیاران کاری خۆیان بکەن تا ئەوکاتەی کێشەی جوتیارانی ناوچەی 140 یەکلایی دەکرێتەوە، لە لایەن کشتوکاڵی سەرگەڕانەوە نوسراو کراوە بۆ فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکوک و لەوێ رەزامەندی دراوە لەسەری، بەڵام بەهۆی  پشووەکانی سەرژمێری و نەبوونی دەوامی فەرمی، نوسراوەکە نەگەیشتووە بە سەرگەڕان بۆیە سوپای عێراق دەستگیری کردوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو جوتیارانە بەر لە گەیشتنی نوسراوەکە کاریان کردووە و لەئێستاشدا لەهەوڵی ئازادکردنیانـدان.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

135 هەزار دۆنم زەوى جوتیارانى کورد و تورکمانى کەرکوک لە ...

135 هەزار دۆنم زەوى جوتیارانى کورد و تورکمانى کەرکوک لە مەترسیدان

جوتیارانى کورد لە کەرکوک بە تەنیا جێهێڵدراون

جوتیارانى کورد لە کەرکوک بە تەنیا جێهێڵدراون