شارەوانیی هەولێر:

ئامێرەكانی كاركردن لە هەشتی حەسارۆك زیاد دەكرێن

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، بۆ خێراتركردنی پڕۆژەكانی كەرتی هەشتی حەسارۆك ئامێرەكانی كاركردن زیاد دەكرێن.

سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر ئاماژە بەوە دەكات، لە سەر فەرمانی وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر راسپردراوە، بۆ خێراتركردنی كارەكانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی كەرتی هەشتی حەسارۆك و نزیكبوونەوەی وەرزی زستان، تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەكانی ئەو كەرتە، ئامیرەكانی كاركردن زیاد بكەن، بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی چڕتر كارەكان جێبەجێ بكرێت.

پێشتر سەرۆكی حكومەتی هەرێم مەسرور بارزانی رایگەیاندبوو، هەموو پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری دەگەیەندرێتە كەرتی هەشتی حەسارۆك و داواشی كردبوو كارەكان خێرابكرێن.

كەرتی هەشتی حەسارۆك پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوونە، دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری هەولێر، لەسەر رێگای کۆیە، زیاتر لە 16.500 پارچە زەویی 200 مەتری، 250 و 300، 450 و 600 مەتریین.

بەپێی داتاکانی حکومەتی هەرێم تا ئێستا زیاتر له‌ 10 ملیار دینار بۆ ئەو کەرتە خەرجکراوە، بەڵام هێشتا جگە لە چۆڵەوانییەک هیچی دیکە نییە و تازە هەندێك رێگاوبانی بۆ دروست كراوە، هاوڵاتیانی خاوەن زەوی لەو پڕۆژەیە ناوبەناو گرد دەبنەوە و داوای جێبەجێكردنی خزمەتگوزارییەكان دەكەن.

ئێستا دەتوانن زەوییەکانی 8ـی حەسارۆک دابەش دوو بکەن

ئێستا دەتوانن زەوییەکانی 8ـی حەسارۆک دابەش دوو بکەن