به رێكخراوێكی یابانى به‌خشرا
ئه‌مساڵ خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى بۆ دژه چه‌كى ئه‌تۆمی ته‌رخانكرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئه‌سماڵ له چانسی رێكخراوێكی یابانى بوو كه كارده‌كات له‌پێناو نه‌مانى چه‌كی ئه‌تۆمی.
رێكخراوه‌كه (نیهۆن هیدانکیۆ)یه‌و دژە چەکی ئەتۆمیە و هاوکاریی بەرکەوتووان و رزگاربووانی هێرشی هێرۆشیما و ناكازاکی دەکات.
رۆژی 6.9.1945 لە کاتی جەنگی دووەمی جیهان، ئەمریکا به دوو بۆمبی ئەتۆمی هێرشی كرده سه‌ر شارەکانی هێرۆشیما و ناكازاکی له وڵاتى یابان و بەهۆیەوە نزیکەی 246 هەزار کەس گیانیان له‌ده‌ستدا کە زۆربەیان هاوڵاتى مه‌ده‌نى بوون.
ئه‌مڕۆ هەینی، 11.10.2024 خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بەو رێكخراوه یابانییه درا.
لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ رایگەیاند، خەڵاتەکە بۆ ئەو هەوڵانە بە رێکخراوەکە بەخشراوە لەپێناو نەهێشتن و قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆم لە جیهاندا دەیدات.
جۆرگێن وۆتن فریدنێس، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی خەڵاتەکانی نۆبڵ رایگه‌یاند، هەوڵەکانی ئه‌م رێکخراوە بوونەتە هۆی دروستکردنی چەمکی (قه‌ده‌غه‌ى چەکی ئەتۆم) کە مەبەست لێی ناشرینکردن و سەرکۆنەکردنی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمە.