گرافیک؛ 964+
جیاوازییه‌كه‌ى نزیكه‌ى 4 ملیار دیناره
داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه كه‌می كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 5.10.2024 تاوه‌كو ئه‌مڕۆ بڕی هه‌شت ملیار و 510 ملیۆن دیناری تێپه‌ڕاندوه و 75%ی داهاته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه.
ئه‌و بڕه پارانه‌ى ماڵپه‌ره‌كه بڵاویان ده‌كاته‌وه داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیانن له ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا.
داهاتى ئه‌م هه‌فته‌یه به دیاریكراوى بریتییه له هه‌شت ملیار و 510 ملیۆن و 869 هه‌زار و 70 دینار بوه، كه 75%ی داهاته‌كه به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه و 21%ی به‌شێوه‌ی چه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، 345 ملیۆن و 957 هه‌زار و 920 دیناریش له‌و داهاته كۆكراوه‌یه به‌شێوه‌ی مقاسه‌یه كه ده‌كاته 4%ی كۆی گشتی داهاتی هه‌فته‌كه.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا ده‌كات كه پێكدێن له 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.