ناتەنیاهۆ: حەسەن نەسروڵا و شوێنگرەوەکەیمان کوشت
964+
توانا نەقی
ناتەنیاهۆ سەرۆک وەزیارانی ئیسرایل رایگەیاند، حەسەن نەسروڵا و شوێنگرەوەکەی و شوێنگری شوێنگرەوەکەی و شوێنگری شوێنگری شوێنگرەوەکەیمان کوشت
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردووە، شوێنگرەوەی حەسەن نەسروڵای ئەمینداری گشتی حیزبوڵایان کوشتووە، بەڵام ناوی نەهێنا ئاخۆ مەبەستی هاشم سافیەدینە یان نا.
ناتانیاهۆ دەشڵێت، بەهۆی ئەو گورزانەی لە حیزبوڵایان داوە بە تەواوی لاوازیان کردوون و چەندین سەرکردە و ئەندامی ئەو گروپەیان لەناو بردووە.
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر بەیروتی پایتەخت و پێگەو بنکەکانی حیزبوڵا لە لوبنان بەردەوامی هەیە و ئیسرائیل دەڵێت ئێستا حیزبوڵا زۆر لە جاران لاوازترن.
شەوی 27.9.2024 فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل شوێنی کۆبوونەوەی نەسروڵایان ئەمیندی گشتی حیزبوڵا بۆردومان کردوو رۆژی دواتر هەواڵی کوژرانیان بڵاو کردەوە.