دینا ئامینێ گیانی حەسەن زیرەک نوێ دەکاتەوە

+964
پەرستۆ ساڵح

خانمە هونەرمەند دینا گۆرانی “ئامینێ گیانی” حەسەن زیرەک نوێ دەکاتەوە و دوو بەرهەمی دیکەشی لە رێگایە.

ئەمڕۆ 30ی کانونی دووەم دینا کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە، کە یەکێکە لە بەرهەمە کۆنەکانی هونەرمەند حەسەن زیرەک و لەلایەن هەڵکەوت زاهیرەوە کاری موزیکی بۆ کراوە، کلیپەکەی بەشێوازێکی فۆلکلۆری لەلایەن دەرهێنەر بڕیار فەتاحەوە بەرهمهێندراوە.

ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر تایبەت بە تۆڕی 964 وتی، “ئەمە دووەمین گۆرانی حەسەن زیرەکە نوێی دەکەینەوە، بێگومان لەم ماوەیەدا دینا دوو گۆرانی دیکەشی دەبێت کە یەکێکیان تایبەتە بە جەژنی نەورۆز”.

بەرلە ساڵێک، دینا گۆرانی “کەتانە”ی حەسەن زیرەکی بە کلیپێک نوێکردەوە، بەڵام رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە، دواتر بەهۆى پێشێلکردنى مافى کۆپیڕایت و مافى هونەرى حەسەن زیرەکەوە لە یوتیوب سڕایەوە لەلایەن کۆمپانیایەکی دەنگیەوە، بەڵام دواتر دووبارە بڵاوکرایەوە.

لەم لینکەوە دەتوانیت بینەری گۆرانی ئامینێ گیان بیت بە دەنگی دینا

Dina – Amine giyan by Halkawt Zaher دینا – ئامینێ گیان – YouTube