لە داقوق
ماڵێک سووتا و حەوت ملیۆن دینار تێیدا رزگار کرا
964+
شۆڕش قادری
لە داقوق ماڵێک بەهۆی شۆرتی کارەبا ئاگری گرت و حەوت ملیۆن دیناریش رزگار کرا.
قەیس عەبدولڕەزاق، بەڕێوەبەری ئاگرکوژێنەوەی داقوق بە 964ــی وت، “ئەمڕۆ سێشەممە 8.10.2024 بەهۆی شۆرتی کارەبا ماڵێک لە گەڕەکی شەهید سەدر گڕی گرت و تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆل بکەن و حەوت ملیۆن دیناریش رزگاربکەن و بیدەنەوە خاوەن ماڵەکە”.
“کەلوپەلی ماڵەکە بەتەواوی سووتاون، چونکە سەقفەکەی دار بووە و ئاگرەکە بەخێرایی بڵاوبووەتەوە”، قەیس عەبدولڕەزاق وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی کەوتنەوەی ئاگرەکە، خاون ماڵ و خێزانەکەی لە شوێنێکی تر بوون و لە ماڵەوە نەبوون، بۆیە خۆیان سەلامەت دەرچوون.