ئەی بۆ وازیان هێنابوو؟

زیاتر لە 30 هەزار قوتابی بۆ قوتابخانەکانیان گەڕاونەتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

لە ماوەی ساڵانی نێوان 2022 بۆ 2024 و بە گوێرەی قسەکانی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 30 هەزار قوتابی بۆ خوێندن گەڕێندراونەتەوە.

راگەیەندراوی نووسینگەی دیندار زێباری، ئەمڕۆ دووشەممە 7.10.2024 ئاماژەی بەوەکردووە، حکومەت کار دەکات بۆ جێبەجێکردنی ئەو راسپاردە نێودەوڵەتییانەی لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پەیماننامەی نێودەوڵەتيی مافە ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراون.

پەیماننامەی نێودەوڵەتيی مافە ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان لە رووی یاساییەوە، لە 24 یاسای ناوخۆیى هەرێمی کوردستان و لە بوارەکانی پەروەردە، شوێنەوار، نەهێشتنی گەندەڵی، پاراستنی مافی کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و چەندین بواری دیکە کاری تێدا کراوە.

لە بارەی گەڕاندنەوە بۆ خوێندن، دیندار زێباری ئاماژەی بەوەکردووە، لە ساڵی 2018 رێژەی نەخوێندەواری لە هەرێمی کوردستان بریتی بوو لە 24%، توانراوە رێژەی نەخوێندەواری بۆ 16% کەم بکرێتەوە ئەمەش بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان هەنگاوێکی باشە، هەروەک لە نێوان ساڵانی 2022 تا 2024 زیاتر لە 30.000 قوتابی گەڕێندراونەوە بەر خوێندن.

رێکخراوی یونسێف-ی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە ناوخۆییەکان، بە ئاگاداری وەزارەتی پەروەردە کاریان بۆ گەڕاندنەوەی خوێندکارەکان کردووە، کە بە هۆکاری (خراپی باری ئابووری و گوزەرانی ژیان و كەمدەرامەتی، چاولێكه‌رى قوتابی لە وازهێنان له‌ خوێندن و دووریی ماڵ لە قوتابخانە و نەبوونی قوتابخانەی ئێواران) بەرچاوترین هۆکارەکان بووە.

ئه‌مساڵ زیاتر له‌ 6000 قوتابی نوێ چوونەته‌ به‌رخوێندن

ئه‌مساڵ زیاتر له‌ 6000 قوتابی نوێ چوونەته‌ به‌رخوێندن

سێ پردی پەڕینەوە بۆ قوتابیانی ژمارەیەک خوێندنگەی دهۆک ...

سێ پردی پەڕینەوە بۆ قوتابیانی ژمارەیەک خوێندنگەی دهۆک دروستدەکرێن