کەرکوک

مامۆستایانى خۆبەخش داوا دەکەن بکرێن بە گرێبەست

964+

کاروان ساڵحی -کەرکوک

مامۆستایانى خۆبەخش لە کەرکوک گردبوونەوە و داوا دەکەن بکرێن بە گرێبەست.

ئەمرۆ یەکشەممە 6.10.2024، سەدان مامۆستای وانەبێژی خۆبەخش لە بەردەم بینای پەروەردەی کەرکوک گردبوونەوە داوادەکەن لە پارێزگاری کەکوک ناوەکانیان تێکەڵ بەو حەوت هەزار هەلی دامەزراندنە بکرێت کە بڕیارە بەشێوەى گرێبەست بۆ کەرکوک دابمەزرێندرێن.

ئیمان یاسین مامۆستا وانەبێژی خۆبەخش بە 964ـى وت، ماوەی چوار ساڵە بەخۆبەخشی لە قوتابخانەکان وانە دەڵێنەوە، بەڵام تاکو ئێستا پەروەردەی کەرکوک هیچی بۆمان نەکردوە بۆ ئەوەی ببین بە گرێبەست .

لاى خۆیەوە، محەمەد عەلی مامۆستایەکى دیکەى خۆبەخشە، بۆ 964 باسى لەوەکرد، چەندین جار خۆپیشاندانیان کردووە، بەڵام پەروەردەى کەرکوک وەڵامیان ناداتەوە،

964 بۆ ئەو پرسە چەند جارێک پەیوەندی بە بەرێوەبەری پەروەردەی کەرکوک و جێگرەکەی کرد، بەڵام وڵامی پەیوەندییەکانیان نەدانەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

وانەبێژانى خۆبەخش لە کەرکوک داواى دامەزراندن دەکەن

وانەبێژانى خۆبەخش لە کەرکوک داواى دامەزراندن دەکەن