لە دهۆک و کەرکوک باران زیاتر باریوە بەراورد بە پار

964+
هێمن بەکر

رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ لە هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە کەمیکردووە بەراورد بە پار، بەڵام لە دهۆک و کەرکوک زیادیکردووە، بەگوێرەی کەشناسی.

تۆڕی 964 بۆ ئەم بابەتە پشتی بەستووە بە داتایەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان.

بەپێی داتاکە، پار ئەم کاتانە لە هەولێر 183.3 ملیم باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ تاوەکو ئەمڕۆ 78.4 ملیم باران باریوە.

پار ئەم کاتانە لە سلێمانی 261.1 ملیم باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ تاوەکو ئەمڕۆ 211.5 ملیم باران باریوە.

پار ئەم کاتانە لە دهۆک 120.6 ملیم باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ تاوەکو ئەمڕۆ 147.8 ملیم باران باریوە.

پار ئەم کاتانە لە کەرکوک 74.9 ملیم باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ تاوەکو ئەمڕۆ 123.4 ملیم باران باریوە.

پار ئەم کاتانە لە هەڵەبجە 292.2 ملیم باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ تاوەکو ئەمڕۆ 181.2 ملیم باران باریوە.

سەبارەت بە بارینی بەفریش، بەپێی هەندێک داتا، ئەمساڵ 20 بۆ 25 سانتیم کەمتر باریوە لە بەفراویترین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان وەکو سیدەکان و حاجی ئۆمەران، پار 50 بۆ 60 سانتیم باریبوو، ئەمساڵ 30 بۆ 40 سانتیم باریوە