هەشت ماددە هاتووە
بچن بایەعی حەوتەم بۆ دانیشتووانی هەولێر وەربگرن
964+
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراک لە هەولێر، سەرجەم بنکەکانی ناوەندی شار و دەرەوە ئاگادار دەکات، بریکارەکانیان سبەی یەکشەممە 6.10.2024، بچن بۆ وەرگرتنی بەشە خۆراکی حەوتەم، بیریشیان نەچێت پارەی لیستی مانگی نۆ لەگەڵ خۆیان ببەن.
بەشەخۆراکی وەجبەی حەوتەم پێکهاتووە لە:
1- زەیتی “الدار” – یەک لیتر (920 گرام)
2- شەکر – یەک کیلۆگرام.
3- بـرنج – سێ کیلۆگرام.
4- نیسک – 250 گرام.
5- ماش – 250 گرام.
6 – ئارینۆک – 250 گرام.
7 – نۆک – 250 گرام.
8 – دۆشاوی تەماتەی – 400 گرام (سەبەتەی هەشتەم)
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ شەممە 5.10.2024، لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، بریکارەکان سەرەتا دەبێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێر( تموین ) بکەن بۆ وەرگرتنی پسووڵەی ( وصل) ی پێنج هەزاری پاشان لیستی بریکاری لە بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراک وەربگرنەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، بریکار دەبێت بە ڤیزا کارد پارەکە بدات، لەگەڵ دابەشکردنی سەبەتەی حەوتەمی خۆراک دۆشاوی تەماتەی سەبەتەی هەشتەم دابەش دەکرێ هەر لەسەر لیستی بریکاری مانگی 9.2024.