تا 36 پلەى سیلیزى
جارێکى دیکە پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە
964+
وریا فەتاح
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە و گەرمیانیش بە 36 پلەى سیلیزى گەرمترین ناوچە دەبێت.
بەشى پێشبینى لە کەشناسى هەرێم، رەوشى کەشوهەواى 48 کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە کە بەشێوەیەک دەبێت پلەکانى گەرما 1 تا 3 پلەى سیلیزى بەرز دەبنەوە.
روونیشکراوەتەوە کە خێرایى با 10 تا 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
بەپێى پێشبینییەکان، بەرزترین پلەى گەرمیا لە گەرمیانە بە 36 پلەى سیلیزى و حاجى ئۆمەرانیش بە 23 پلەى سیلیزى فێنکترینە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 33
سلێمانی: 32
دهۆک: 32
کەرکوک: 35
هەڵەبجە: 34
زاخۆ:32
سۆران: 32
حاجی ئۆمەران: 23
گەرمیان: 36
لاى خۆیەوە، شارەزای كەشناسی ئاراز جەبار لە سۆشیال میدیای خۆی بڵاویكردەوە، پێشبینی دەکرێت رۆژی 10ی ئەم مانگە شەپۆلێکی باران روو لە سەرتاسەری ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بكات.