بریکاری وەزارەتی دارایی:

لە چەند رۆژی داهاتوو مووچەی مانگی نۆ خەرج دەکرێت

964+

شۆرش قادری

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران، لە چەند رۆژی داهاتوو مووچەی مانگی نۆى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان، خەرج دەکرێت.

مەسعود حەیدەر بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، “وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوام دەبێت لە خەرجکردنی ئەو مووچانەی کە خەرج نەکراوە و خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم وەکو ھەموو فەرمانبەرانی تری عێراق”.

دەشڵیت، “ھەردوو حکومەتی فیدراڵی و ھەرێم چارەسەری ھەر تێبینیەک دەکەن کە ھەبێت ھەتا کۆتایی ساڵی 2024 و لە چەند رۆژی داھاتوو باقی مووچەی مانگی نۆی 2024ـی ھەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.”

دوێنێ پێنجشەممە 3.10.2024 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی مووچەی مانگی هەشتی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و ئەمڕۆ هەینی بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی شارستانی دەستی پێکرد، بڕیارە رۆژی سێشەممەش 8.10.2024 بە ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی بێت.

دوو هەزار و 500 فەرمانبەر لە رێگەی

دوو هەزار و 500 فەرمانبەر لە رێگەی "هەژماری من" مووچە وەردەگرن

بۆچی لە کاتی مووچە وەرگرتن پێشمەرگە پارەیان لێ بڕاوە؟

بۆچی لە کاتی مووچە وەرگرتن پێشمەرگە پارەیان لێ بڕاوە؟