مەترسیان بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان دروستکردووە
قەرەداغ سەگەکانی کۆدەکاتەوە
+964
ژێوار خدر
شارەوانی قەرەداغ هەڵمەتێکی دەستپێکردووە بۆ کۆکردنەوەی سەگی بێلانە و دەشڵێت هەڵمەتەکەمان بەردەوام دەبیت تا هەموو سەگەکان کۆدەکەنەوە.
شارەوانییەکە راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت، بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای ئۆرانۆس هەڵمەتی كۆكردنەوەی سەگەکانمان دەستپێکردووە، لە پێناو کەمکردنەوە و نەهێشتنی سەگى بێلانەیە لەسەر شەقام و ناو بازاڕی قەزاکە.
روونیشیکردووەتەوە، بڵاوبوونەوەی سەگەکان لە شوێنە گشتییەکان، جگە لەوەى لە رووى تەندروستییەوە هۆکارێکە بۆ بڵاوبوونەوەى نەخۆشییە گوازراوەکان، بوونەتە مەترسیش بۆ سەر گیانی هاووڵاتییان بە تایبەتی منداڵان .
+1