دیمه‌نێكی كاتى دابه‌شكردنى نه‌وت... وێنه: سامانه سروشتییه‌كان.
سلێمانى زۆرترین رێژه‌ى وه‌رگرتووه
“نزیکەی 126 هەزار خێزان نەوتی سپیان وەرگرتووە”
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی داتاكانى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێم تاوه‌كو ئێستا له‌هه‌رێمى كوردستان 126 هه‌زار خێزان نه‌وتى سپیان وه‌رگرتووه، صرۆسه‌ى دابه‌شكردنه‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
سامانه سروشتییه‌كان ده‌ڵێت، دابه‌شكردنى ئه‌مساڵى نه‌وتیان پێش هاتنی وەرزی زستان ده‌ستپێكردووه و سەرەتاش لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دەستی پێكراوه و ئێستا گەیشتووەتە ناو سەنتەری شارەكان.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، تاوه‌كو ئێستا زیاتر لە 25 ملیۆن لیتر نەوتی سپی به‌سه‌ر 126 هه‌زار خێزاندا دابەش کراوە و زۆرترینیشی لە ناوچە شاخاوییەکان بووە.
زۆرترین رێژه‌ى وه‌رگرتنى نه‌وت له سنوورى پارێزگاى سلێمانی بووه كه 23 هه‌زار و 680 به‌رمیل بووه، به‌ڵام هێشتا 64 هه‌زر و 833 به‌رمیلیش ماوه دابه‌شی سه‌ر هاوڵاتیان بكرێت.
كه‌مترین رێژه‌ى وه‌رگرتنى نه‌وتیش له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بووه كه حه‌وت هه‌زار و 670 به‌رمیل دابه‌شكراوه و له‌به‌رامبه‌ریشدا 23 هه‌زار و 330 به‌رمیل ماوه دابه‌ش بكرێت.
پێشتر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایگه‌یاندبوو كه بۆ هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نه‌وتی سپی به‌رامبه‌ر بە 104 هەزار دینارى پێده‌درێت.