964 سۆراغى كرد

ئه‌و گه‌نجه‌ى كه‌له‌كچى هه‌فته‌یه‌كه‌ بێسه‌روشوێنه‌ له‌ موسڵ ده‌ستگیركراوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ گه‌نجێكی دانیشتووى ناحیه‌ى كه‌له‌كچی سه‌ر به‌ قه‌زاى شێخان بێسەروشوێنه‌، به‌پێی سۆراغكردنى 964 ده‌ركه‌وت له ‌دوێنێوه‌ ئه‌م گه‌نجه‌ ده‌ستگیر كراوه‌ و له‌ یەکێک له‌ به‌ندیخانه‌كانى شاری موسڵه‌.

گه‌نجه‌كه‌ ناوى ره‌جه‌ب ئه‌كره‌م ره‌مه‌زان، ته‌مه‌ن 29 ساڵ دانیشتووى گه‌ڕه‌كى گردفه‌قیره‌ له‌و ناحیه‌یه‌.

نوره‌دین عادل، خه‌زوورى ئه‌م گه‌نجه‌ به‌ 964ـى وت، له‌ دوێنێوه‌ هه‌واڵیان پێداون كه‌ زاواكه‌ى له‌ موسڵ ده‌ستگیر كراوه‌ و له‌یه‌كێك له‌ به‌ندیخانه‌كانه‌.

وتیشی “نازانین هۆكارى گیرانه‌كه‌ى چییه‌، به‌ڵام كه‌ لێره‌ به‌رێكه‌وتووه‌ به‌ناوى كاركردن له‌موسڵ چووه‌ته‌ ئه‌و شاره‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ رۆژى هه‌ینى 27.9.2024 له‌گه‌ڵ دوو كه‌س له ‌ناحیه‌ى كه‌له‌كچى به‌رێكه‌وتووه‌ كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ خه‌ڵكى ناحیه‌كه‌ بووه‌، به‌ڵام له‌كاتژمێر 11:28 خوله‌كى پێش نیوه‌ڕۆ موبایله‌كه‌ى داخراوه‌ و بێسه‌روشوێن بووه‌.

نوره‌دین ده‌ڵێت، خوشكه‌كه‌ى خێزانى ره‌جه‌به‌ و خاوه‌نى دوو منداڵن، له‌ماوه‌ى رابردوودا ته‌نیا كارى كرێكارى له‌ كێڵگه‌ كشتوكاڵییه‌كانى كه‌له‌كچى كردووه‌ و كوڕێكى زۆر بێ كێشه‌وگرفت بووه‌ و یه‌كه‌مجاریشه‌ ونده‌بێت.

روونیشیكرده‌وه‌، له‌موسڵه‌وه‌ هه‌واڵیان پێداون كه‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو سه‌ردانى ئه‌و شاره‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بزانن هۆكارى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى چییه‌.

له‌سه‌ر ونبونى مێردمنداڵێكی ئاكرێ دوو كه‌س ده‌ستگیر...

له‌سه‌ر ونبونى مێردمنداڵێكی ئاكرێ دوو كه‌س ده‌ستگیر كراون