بۆنی ناخۆش دانیشتوانی چه‌ند گەڕەکێكی بێزار کردووه
كه تاریك دادێت به‌شێك له هاوڵاتیان زبڵ و پاشماوه له‌شوێنێكى داره‌توو فرێدەدەن
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
زبڵ و خاشاکێکی زۆر لەسەر رێگای دارەتوو ـ ژین ، ژین ـ گوندی باغەمرە فەندی فرێ دەدرێت، به‌پێی قسه‌ى هاوڵاتیان چه‌ند كه‌سێك ئه‌و كاره به‌تاریكى شه‌و ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش بۆنێکی ناخۆشى دروستكردووه و دانیشتوانه‌كه‌ی بێزاركردووه.
رێبوار عەبدولسەمەد، دانیشتووی گەڕەکی ژین، بۆ پەیامنێری 964 دوا و باسی لەوە کرد، شارەوانی هەفتانە دوو بۆ سێ‌جار دێن و زبڵ و پاشماوەکان لەپێش دەرگاکان دەبات و پاکیان دەکاتەوە، بەڵام خەڵکی هەر کاتێک بۆیان برەخسێت زبڵ و پاشماوەکانیان لە لێواری شەقامەکان فرێی دەدەن و نازانرێت هۆکاری ئەوە چیە.
کارزان نامیق، دانیشتوویه‌كی دیكه‌ى ئه‌م گه‌ڕه‌كه، بە 964ـی وت، زۆر بەی ئەو کەسانەی ئەو پاشماوانە لێرە فرێی دەدەن دانیشتووی دارەتوون.
وتیی “کاتێک دونیا تاریک دەبێت ئه‌و كه‌سانه ده‌رفه‌ت ده‌قۆزنه‌وه و زبڵەکانیان لەسەر ئەو رێگایانە فرێدەدەن چونکە ئێرە چۆڵە و هاتوچۆی زۆری لەسەر نیه”.
به‌قسه‌ى ئه‌م هاوڵاتییه، ئێستا بۆنێکی زۆر ناخۆش له‌و شوێنه بڵاوبووه‌ته‌وه و دانیشتووانی گەڕەکی ژین و دارەتوو و گوندی باغەمرە فەندیشی هەراسان کردووە.
لایخۆشییه‌وه، رەوەند قادر، بەرێوەبەری شارەوانی دارەتوو به 964ـى راگه‌یاند، تیمەکانی ژینگە و شارەوانی بەردەوام دەگەڕێن و هەفتانە لانیکەم دووجار کۆڵان بە کۆڵان دەگەرێن و پاشمانەکان کۆدەکەنەوە.
وتیشی “هاوڵاتیان هاوکاریمان ناکەن و چەند جاری دیکەش ئەو شوێنانەمان پاککردۆتەوە بەڵام دووبارە پیسی دەکەنەوە”.
سه‌رۆكى شاره‌وانى بەلێنیدا تیمێک رادەسپێرێت بۆ بەدواداچوون و پاککردنەوەی ئەو شوێنانە لە زبڵ و خاشاک و دواتریش به وردى چاودێری ئه‌م شوێنه ده‌كرێت.
گەڕەکی ژین سەر بە ناحیەی دارەتووە لە شاری هەولێر، دانیشتووانەکەی نزیکەی 15 هەزار کەسە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن