لە رۆژهەڵاتی کوردستان

بە تەقەی هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێک کوژرا

توانا نەقی

کۆڵبەرێك لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری نەوسوود لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، هێزە چەکدارەکان تەقەیان لە کۆمەلێک کۆڵبەر کردووە و لە ناویاندا تاریق نەزەری کە باوکی سێ منداڵە پێوەبووە و گیانی لەدەستداوە.

دەشلێت، ئەو کۆڵبەرە خەڵکی شاری سەلاس باوەچانیە و دانێشتووی شاری جۆنڕۆی رۆأهەڵاتی کوردستانە.

هەنگاو ئاماژەی بەوەشکردووە ئەوان زانیویانە ئەم کۆڵبەرە بە تەقە بە سەختی بریندار بووە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی قودس لە شاری پاوە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.