مامەڵەکانیان رایی دەکەن

شارەوانیەکانی گەرمیان خاوەن زەویە سندوقیەکان ئاگادار دەکاتەوە

964+

توانا نەقی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان ئاگاداری خاوەن زەویە سندوقیەکانی سنووری چوار شارەوانی گەرمیان دەکەتەوە سەردانیان بکەن بۆ راییکردنی ئیش و کارەکانیان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیانی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانیەکانی گردەگۆزینە، سەرقەڵا، ساڵح ئاغا و پێباز دەکەنەوە ئەوانەی خاوەن زەوی سندوقین سەردانیان بکەن.

دەشڵێت، ئەوانەی خۆیان بە خاوەنی ئەو زەوییانە دەزانن کە لە جۆری سندوقین و وێنەی تۆماری سەربەخۆیان نییە، با سەردانی شارەوانی پەیوەندیدار بکەن بە مەبەستی تۆمارکردن و راییکردنی ئیشوکارەکانیان.

زەوی سندوقی بریتییە لەو زەویانەی کە سێ لا یان دوو لای خانووە و تەنیا ئەو پارچە زەویە ماوەتەوە هیچ بینایەکی لەسەر دروست نەکراوە.

تاوەکو ئێستا رێگەپێدان بۆ پێنج هەزار و 500 زەوی سندوقی ک...

تاوەکو ئێستا رێگەپێدان بۆ پێنج هەزار و 500 زەوی سندوقی کراوە