وەزارەتی دارایی دەڵێت

رۆژی هەینی موچەی مانگی هەشت دابەش دەکرێت

توانا نەقی

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە رۆژی هەینی موچەی مانگی ئابی موچەخۆرانی هەرێم دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەکردووە، ماوەی سێ رۆژە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان و تەمویلی پارەی موچە لە بەغدان.

شاندەکە لەسەر ئەم چوار خاڵەی خوارەوە کە وەزارەتی دارایی ئاماژەی پێکردووە رێککەوتوون:

1-دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوول، ئێوارەی ڕرۆژی چوارشەممە بڕی 598 ملیار دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمەنبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.

2- لەسەر بڕیاری ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری لە رۆژی هەینی 4.10.2024 دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت و لەماوەی چەند رۆژێکدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەش دەکرێت.

3-رونکردنەوە و زانیاری پێویست لەسەر ئەو لێبڕینانەی لەمانگی شوبات تا مانگی ئاب لەلیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبیانوی جیاواز ڕاگیرابوون، بەداتاو زانیاری دروست و نوسراوی فەرمی پێشکەش بەفەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراو بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرجەم ئەو لێبڕینانە خەرج بکرێت.

4- دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی هێزە ئەمنیەکان و سەرجەم ئەو لێبڕینانەی لەمووچەی مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ تا مانگی ئاب ڕاگیرابوون لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق لەهەفتەی داهاتودا، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولیش دەکرێت.