100 پاکێج هاوکاری

قوتابیانی پەیمانگای هیوای نابیستان پێداویستی قوتابخانەیان پێدرا

ژووری هەواڵ

کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی و رێکخراوێکی خێرخوازی پێداویستی قوتابخانەیان بۆ قوتابیانی پەیمانگای هیوای نابیستان لە سلێمانی دابینکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2.10.2024، هێمن ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، پێداویستییەکان 100 پاکێج بوون و لەلایەن گۆمەڵگەی پەروەردەی مارگرێت و رێکخراوی کەریمی عەلەکە دابینکراون.

پێداویستییەکان پێکهاتوون لە جانتا، دەفتەر، کتێب، قەڵەم و چەند پێداویستییەکی دیکەی قوتابخانە.

لە رێکەوتی 25.9.2024، هاوشێوەی قوتابخانەکانی دیکە، ساڵی نوێی خوێندن لە پەیمانگای هیوای نابیستان لە سلێمانی دەستیپێکرد.