شاره‌وانیى پردێ: هاوڵاتیان ئه‌م‌ كاره‌یان كردووه‌

سیستمی ئاودانى بلواره‌كانى پردێ به‌شه‌و ده‌شكێندرێن و به ‌رۆژ چاكده‌كرێنه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سه‌نته‌رى ناحیه‌ى پردێ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سیستمى ئاودێری بلواره‌كان ده‌شكێندرێن و به‌هۆیه‌وه‌ ئاو به‌سه‌ر رێگاكان بڵاوده‌بێته‌وه‌، شاره‌وانیش ده‌ڵێت، پۆلیسیشمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستاش ئه‌و كاره‌ به‌رده‌وامه‌.

له‌ ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندین جاری دیكه‌ ئه‌و سیستمه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ شكێندرابوو، كه‌ شه‌وان له‌و شوێنانه‌ داده‌نیشن.

شاهین خالید، به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنى شاره‌وانیى پردێ، به‌ 964ـى وت، تیمه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌و سیستمه‌ى ئاودێرى چاكده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ شه‌وانه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ ده‌شكێندرێن.

وتیشی “ئه‌مه‌ بووه‌ته‌ دیارده‌ و به‌رده‌وام ده‌بیندرێت، نووسراویشمان كردووه‌ بۆ ناحیه‌ و پۆلیس، به‌ڵام تا ئێستا هیچ لێپرسینه‌وه‌یەك نه‌كراوه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیس قسه‌یان كردووه‌، كه‌ پارێزگارى له‌و سیستمه‌ بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌ڵێن میلاكیان كه‌مه‌ ناتوانن پۆلیس بنێرنه‌ ئه‌و شوێنانه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر 250 دانه‌ى ئه‌و سیستمه‌یان شكاندبوو، لە لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه‌ چاككراوه‌ته‌وه‌، ده‌شڵێت “هه‌ر دانه‌یه‌كى ئه‌و مه‌ره‌شانه‌ به‌ چوار هه‌زار دیناره‌ و ئێستاش 300 دانه‌مان بۆ چاككردنه‌وه‌یان كڕیوه‌، كه‌ نرخى هه‌ر دانه‌یه‌كی به‌ چوار هه‌زار دیناره‌”.

وتیشی “جگه‌ له‌ پیسكردنى ئه‌م شوێنه‌، زیانى زۆریشیان به‌ سیستمى ئاودانى بلواره‌كان گه‌یاندووه‌”.

مەیخۆره‌كان ده‌روازه‌كانى شارى كه‌ركوكیان پڕ بتڵ و ...

مەیخۆره‌كان ده‌روازه‌كانى شارى كه‌ركوكیان پڕ بتڵ و پاشماوه‌ كردووه‌