شکست ناخۆین

خامنەئی: سەرکەوتن لەگەڵ ئەهلی حەقە

964+

شۆڕش قادری

عەلی خامنەئی رێبەری ئێران دەڵێت، سەرکەوتن لەگەڵ ئەهلی حەقە.

دوابەدوای هێرشە موشەکییەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل، عەلی خامنەئی رێبەری ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووتەوە تێیدا دەڵێت، “خودای گەورە لە ئایاتی قورئاندا چەندین جار ئەو بەڵێنەی داوە بە ئەهلی حەق و لایەنگرانی حەق کە لەوانەیە قوربانی بدەن، بەڵام لە دواجاردا شکست ناخۆن و لەم مەیداندا سەردەکەون”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر سوپای پاسدارانی ئێران هێرشێکی موشەکی بۆ سەر ناوچەکانی تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل دەست پێکرد و سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاند، بە توندی وەڵامی هێرشەکە دەدەنەوە.

ئێران موشەکبارانی ئیسرائیلی دەستپێکرد

ئێران موشەکبارانی ئیسرائیلی دەستپێکرد

موشەکەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل نرخی دۆلاری فڕاند

موشەکەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل نرخی دۆلاری فڕاند