دوای هێرشە موشەکییەکە

ئێران سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت

964+

شۆڕش قادری

دوابەدوای هێرشە موشەکییەکەی بۆ سەر ئیسرائیل، ئێران سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی تا کاتژمێر 10ی سبەینێ راگرت.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری جەعفەر یازەرلو وتەبێژی هێڵی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران بڵاویکردووەتەوە، “بەهۆی هێرشە موشەکییەکە و ئەو رەوشەی هاتووەتە ئاراوە و بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان تا کاتژمێر 10 بەیانیی رۆژی چوارشەممە 2.10.2024 هەڵپەسێردراون”.

داوایشی لە گەشتیاران کردووە، نیگەران نەبن و ئەگەر پێویست بکات پارەی تیکتەکانیان بۆ دەگەڕێننەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا زانیاری زیاتر سەبارەت بە بەرنامە و کاتی گەشتەکان بڵاودەکەنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەر بەهۆی هێرشە موشەکییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق راگیراون.

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگیران

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگیران

موشەکەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل نرخی دۆلاری فڕاند

موشەکەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل نرخی دۆلاری فڕاند

موشەکەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل نرخی دۆلاری فڕاند

موشەکەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل نرخی دۆلاری فڕاند