وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بۆ 964

خولی سێیەمی تاقیکردنەوەکان قوتابیانی هەرێم ناگرێتەوە

964+

توانا نەقی

دوای ئەوەی حکومەتی عێراق بڕیاری دا قوتابیان سێ و 12ـەی ئامادەیی دەتوانن خولی سێیەمی تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدەن 964 پەیوەندی بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمەوە کرد بەڵام ئەوان دەڵێن هیچ پەیوەندی بەوانەوە نییە و هەرێم ناگرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا قوتابیانی پۆلی سێی ناوەندی خولی سێیەمی تاقیکردنەوەی هەموو وانەکان و پۆلی 12ـەی ئامادەیی هی سێ وانە دەتوانن ئەنجام بدەن.

لەسەر ئەو بڕیارە ئایا هەرێم دەگرێتەوە یاخود نا، سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بە 964ـی وت، بەهیچ شێوەیەک ئەو بڕیارەی عێراق هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە لەبەر ئەوەی لە خولی یەکەم و دووەم ئەوان زۆر ئاسانکاریی زیاتریان لە عێراق بۆ قوتابیان کردووە.

وتیشی، پۆلی 12ـەکان لە هەرێم ئەگەر لە خولی یەکەم هەر حەوت مادەکە دەرنەچووبن دەتوانن تاقیکردنەوە بکەنەوە لەکاتێکدا لە عێراق نابێت قوتابی سێ مادە بکەوێت.

ئاماژەی بەوەشکرد یەکێکی دیکە لە ئاسانکارییەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەوەیە کە قوتابی ئەگەر نمرەی 46 و 48ـیشی هەبێت بۆ دەکرێت بە 50، هەروەها ئەگەر لەیەک وانە 40 هەبێت ئەویشی بۆ دەکرێت بە 50 و دەردەچێت.

“بۆیە بە 10 بڕیاری لەو شێوەیە وەزارەتی پەروەردەی عێراق ناتوانێت هێندەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئاسانکاری بۆ قوتابیان بکات” وتەبێی وەزارەتئ پەروەردە وای وت.

قوتابیان دەتوانن خولی سێیەمی تاقیکردنەوەکان ئەنجام بد...

قوتابیان دەتوانن خولی سێیەمی تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدەن