گرد بوونەوە

نوێنەرانی کارمەندانی گرێبەستی تەندروستی داواى دامەزراندن دەکەن

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

نوێنەرانی کارمەندانی گرێبەست و دەرچووانی دانەمەزراوی سنووری پارێزگای سلێمانی لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی گردبوونەوە و داواى دامەزراندن دەکەن.

ئومێد خالید نوێنەری دەرچوانی دانەمەزراو بە 964 وت، نزیکەی 10 ساڵە چاوەروانی دامەزراندن دەکەن و تا ئەم ساتە هیچ وەڵامێکی نەداونەتەوە,

باسی لەوەش کرد، ئەگەر وەڵامیان نەدرێتەوە ئەوا گردبوونەوە دەکەن و لە بەشە گرنگەکانی تەندروستی دێنە دەرەوە.

وەک خۆیان باسى دەکەن، ساڵانێکە بە خۆبەخشى کاردەکەن، لە کاتێکدا زۆربەى ئەو بەشانەى کارى تێدا دەکەن پێویستیان بە کارمەندە.

نوێنەرانى دەرچوانى دانەمەزراو ئاشکراى دەکەن، ژمارەیان 15 هەزار و لەو ژمارەیە 5500 کەسیان دەکەونە سنوورى سلێمانى.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دەرچوویەکی کشتوکاڵ: بەس دەتوانین لە دووکانى چەرەس و تو...

دەرچوویەکی کشتوکاڵ: بەس دەتوانین لە دووکانى چەرەس و تورشیات ئیش بکەین