له جێگەیدا پڕۆژه‌یه‌كی نوێ دروست ده‌كرێت
پڕۆژه 70 ساڵییه‌كه‌ى ئاوى دوكان خانه‌نشین كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاوى ده‌وروبه‌رى سلێمانى ده‌ڵێت، پڕۆژه ئاوێكی قه‌زاى دوكان كه ته‌مه‌نى بۆ زیاتر له 70 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه خانه‌نشین كرا‌و و له جێگەی ئەودا ده‌ستیان به دروستكردنى پڕۆژه‌یه‌كی نوێ كردووه.
پرۆژەی ئاوه‌كانی سارا یه‌ك و دوو لەو قەزایه لە ساڵَی پەنجاکاندا له رێگه‌ى بەنداوی (کەهرۆ ئاوی) دروستکراوه، لە بنکەی بەنداوەکەوە پرۆژەیەکی ئاو راکێشرا بۆ گەڕەکەکانی قەسرەکان، باسکە باریک، دوکانی سەروو و شوقەکان، به‌ڵام بە تێپەڕبونی کات و بەهۆی کۆنی و تەمەنی زۆر و رزینی بۆرییەکان، مەترسی تەقینی بۆریدەکان بۆ سەر بەنداوەکە هەبووە.
ئێستا لە شوێنی پڕۆژه كۆنه‌کە، پڕۆژه‌یه‌كی دیكه دروست ده‌كرێت، ئه‌مجاره‌یان لە دەرەوەی بەنداوەکە هێڵی گواستنەوەی بۆری نوێ بە رێڕەوێکی تازە کاری بۆ ده‌کرێت .
پرۆژە نوێیه‌كه بە تێچووی 450 ملیۆن دینار لە لایەن رێکخراوی یونسێفى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بودجەی بۆ تەرخانکراوە و لە ژێر چاودێریی تیمێکی ئەندازیاری ئاوی دەوروبەری سلێمانی و فەرمانگەی ئاوی دوکان سەرپەرشتی ده‌کرێت، لە لایەن کۆمپانیای شارینیش كاره‌كانى جێبەجێ ده‌کرێت.
سیروان سه‌رحه‌د، قایمقامی قه‌زاى دوكان به 964ـى راگه‌یاند، پڕۆژه كۆنه‌كه مه‌ترسی دروستكردبوو له‌سه‌ر تۆرباینهكانى به‌نداو، بۆیه به‌پێویست زاندرا له شوێنه‌كه‌ى پڕۆژه‌یه‌كی تازه دروست بكرێت.
وتیشی “هه‌موو ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى كه پێشتر سوودمه‌ندى پڕۆژه كۆنه‌كه ده‌بوون، ئێستاش هه‌مان ئه‌و گه‌ڕه‌كانه و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ش لێی سوودمه‌ند ده‌بن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كارى دروستكردنى پڕۆژه نوێیه‌كه له ته‌واوبووندایه و به‌م زووانە ده‌خرێته‌كار.
لە سەنتەری دوكان هەڵمەتی رشاندن بە دەرمانی قڕكەر دەستیپێکرد
دوکان
بۆچی هەرزان بووە؟
ماسیی تەقتەق هەرزان بووە دەتوانیت دۆستەکانتی پێ دەعوەت بکەی
چەند کارەبا بەرهەم دەهێنێت؟
ئاوی بەنداوی دوکان ملیارێک مەتر سێجا زیادی کردووە
چه‌ند مهرجێكیشیان بۆ داندراوه
دوکانداران لەسەر ئەرکی خۆیان قەیسەریەکانی خورماتوو نۆژەندەکەنەوە
ئاوی دوکان وا دەڵێت