لە ئێران

لە 11 رۆژدا 21 کەس لەسێدارە دراون

964+

شۆڕش قادری

لە ماوەی 11 رۆژدا 21 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون کە دوو کەسیان کوردن.

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە 15.9.2024 تا 25.9.2024، 21 کەس لە زیندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراون کە دوو کەسیان کوردن، دووانیشیان لوڕ و چوار کەسیشیان لە نەتەوەی بەلوچـن، دوو کەسیشیان خەڵکی ئەفغانستان”.

“هەر لەو ماوەیەدا زینداییەک بەناوی مەهدی جەهانپوور لەسێدارە دراوە کە ساڵی 2019 و لە تەمەنی 16 ساڵیدا دەستبەسەر کراوە و بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، ئەوەش دووەمین منداڵی تاوانبارە کە لەمساڵدا لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دراون”، هەنگاو وادەڵێت.

بەپێی راپۆرتەکەی هەنگاو، ئەو دوو کوردەی لەسێدارە دراون یەکێکیان ناوی بێهزاد باقری و خەڵکی کرماشان و ئەوی دیکەشیان ناوی ئەمین شەهابی و خەڵکی شاری ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستانە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی ئەو کەسانە بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بەئەنقەست لەسێدارە دراون.

تەنیا لە مانگی پێنج 67 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون

تەنیا لە مانگی پێنج 67 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون

ئامارەکانى لەسێدارەدان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ...

ئامارەکانى لەسێدارەدان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ دوو هێندە بەرز بووەتەوە