حیزبوڵا کوژرانى نەسڕوڵاى راگەیاند

964+

وریا فەتاح

حیزبوڵاى لوبنانى بە فەرمى کوژرانى حەسەن نەسڕوڵاى راگەیاند.

دواجار، کوژرانى حەسەن نەسروڵا تەمومژى لەسەر نەما و کەمێک لەمەوبەر حیزبوڵا لە بەیاننامەیەکى فەرمیدا، پشتڕاستى کردەوە.

حیزبوڵا لە بەیاننامەکەیدا، نەسروڵا بە مامۆستا و سەرکردە و قارەمان و ئازا و باوەڕدارێکى گەورە وێنا دەکات و دەڵێت،” دواى 30 ساڵ لە سەرکردایەتى دواجار رێگاى شەهید بوونت هەڵبژاردن و بە شوێنپێى ئیمان و پێغه‌مبه‌ران و ئیمامه‌ شه‌هیده‌كاندا رۆیشت”.

ئەوەش لە کاتێکدایە، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل بەیانى ئەمڕۆ شەممە بە فەرمی رایگەیاند، توانیویانە سەركردەی حزبوڵای لوبنان حەسەن نەسڕوڵا بكوژن، لەو هێرشەی كە شەوی رابردوو كردیانە سەر بارەگانی حزبەكە لە ناوچەی باشووری بەیرووت “زاحیەی جنووبی”.

حەسەن عەبدولکەریم نەسڕوڵا، لە 31ـى ئابى 1960، لە بنەماڵەیەکى شیعە مەزهەبى لەدایکبووە، لە کۆى دە منداڵ نەسڕوڵا نۆیەمین منداڵ خێزانەکەیان بووە.

مان و نەمانى نەسڕوڵا تاڵە موویەکى بەینە

مان و نەمانى نەسڕوڵا تاڵە موویەکى بەینە