تۆمەتى تیرۆرى لەسەرە

پۆلیسى فیدڕاڵى تۆمەتبارێکى مەترسیدارى لە کەرکوک دەستگیرکرد

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى فیدڕاڵى، تۆمەتبارێکى مەترسیدارى لە کەرکوک دەستگیرکرد کە بەپێى مادەى 4ـى تیرۆر داواکرابوو.

بەپێى راگەیەنراوى پۆلیسى فیدڕاڵى، لە درێژەی هەوڵە ئەمنییە بەردەوامەکانی یەکەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی لەجێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن، تۆمەبارێک دەستگیرکرا کە بە مادەى 4ـى تیرۆر داواکرابوو.

تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزێکى لیواى 12 دەستگیرکراوە.

دەستگیرکردنەکە دواى ئەوە هاتووە کە تۆمەتبار خراوەتە ژێر چاودێریکردن لە گوندی هۆر سەفین لە قەزای عەباسی سەر بە پارێزگای کەرکوک، دەستگیرکراوە و رەوانەى دادگاکراوە بۆ ئەوەى سزاى یاسایى وەربگرێت.

لە کەرکوک

لە کەرکوک "تیرۆریست"ێکی داواکراو دەستگیر کرا