دوو شارەزای كەشناسی

“بایەکی بەهێز بەرەو کوردستان بەڕێوەیە”

964+
ئەحمەد مستەفا

پێشبینیی و بەدواداچوونی دوو شارەزای کەشوهەوا دەریدەخات لە رۆژی 28.9.2024، بایەکی بەهێز چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان و تایبەت سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین دەگرێتەوە.

پێشبینییەکە وایە چالاکی و خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 50 کیلۆمەتر بێت لە کاتژمێرێکدا، ئاسمانی ئەو ناوچانە روون و پاک دەکاتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان هەست بە کەشێکی سارد دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25.9.20224، سالار عەلی، شارەزای کەشوهەوا بە 964ی وت، “پێشبینی وابوو شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکە بگرێتەوە، بەڵام هاتنی بارستە هەوایەك لە سیبریاوە بووەتە هۆی چالاکبوون و خێرایی با، با چالاكەکە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین بە گشتی و ناوچەی شاخاوییە سنوورییەکانی باشوور لەگەڵ رۆژھەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە”.

پێشبینییەکە وایە، سەرەتا تا ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو چالاکی با بەهێزەکە بەردەوام بێت، ئەو شارەزایە وتی، “لە سنووری پارێزگای سلێمانی خێرایی با 40 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و ناوچە شاخاوییەکان چالاکییەکەی بەهێزتر دەبێت، کاریگەری تەواوی دەبێت لە پاکبوونەوەی ئاسمانی ئەو ناوچانە”.

هەروەها، ئاراس جەبار، شارەزای کەشوهەوا رایگەیاندووە، بارستە ھەواکە لە سیبیریاوە دەگاتە ناوچەکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان، کاریگەریشی دەبێت لەسەر ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی، بە پێچەوانەوە لە ناوچەکانی گەرمیان، ھەولێر، ھەڵەبجە، دھۆک، کەرکوک لە ھەمان ماوەدا پلەی گەرمی زیاتر بەرز دەبێتەوە و ئەو با و ھەوا فێنکەیان پێ ناگات.

ئەستێرەناسێکی کورد: کەشوهەوا لەبارە و شوێنمان نییە

ئەستێرەناسێکی کورد: کەشوهەوا لەبارە و شوێنمان نییە

گەرما بە ئاسانی خۆی بەدەستەوە نادا

گەرما بە ئاسانی خۆی بەدەستەوە نادا