هاوڵاتیەک لەبەر تیشکی خۆر و گەرمای بەتین دەستی وەک چەترێک بەکارهێناوە _ وێنە: INA
لە گەرمیان دەچێتەوە 40
گەرما بە ئاسانی خۆی بەدەستەوە نادا
شۆڕش قادری
کە پاییز هات چاوەڕوان دەکرا جەوەکەی فێنک ببێت، بەڵام دیارە گەرمای ئەمساڵ بەنیاز نییە بە ئاسانی واز بهێنێت و ئەوەتا لە گەرمیان پلەی گەرما گەیشتەوە 40 پلەی سیلیزی.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 25.9.2024 ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە گشتى کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
بۆ سبەینێش ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی زیاتر بەرزدەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 36
سلێمانی: 35
دهۆک: 35
کەرکوک: 37
هەڵەبجە: 37
زاخۆ: 35
حاجی ئۆمەران: 25
سۆران: 32
گەرمیان: 40